كازمى و حه‌لبوسى جه‌ختیانكردەوە لەسەر كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكەى به‌له‌د

ناوخۆ
  • 17-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختیانكردەوە لەسەر كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكەى به‌له‌د.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حه‌لبوسى پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەنكدارەكان ئەنجامدا دەرحەق بە تاوانە قێزەونەكەی پارێزگای سەڵاحەدین".
    به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌" روداوەكەی ئەمرۆی فرحاتیە هەوڵێكە بۆ تێكدانی ئەمن و ئاسایش كە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بێتاوان بوونە قوربانی، وتیشی وامان دەزانیی ئەو ڕوداوانە كۆتاییان پێهاتووە لەگەڵ ساڵانی ڕەشی تیرۆر".
    حه‌لبوسى ئاماژەی بەوەش كرد"كە لایەنە ئەمنیە پەوەندییدارەكان بەرپرسیارێتی تەواوی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق هەڵدەگرن لەگەڵ پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵات".
    هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكە هەردوو سەرۆك جه‌ختیانكردەوە لەسەر كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكە لەگەڵ ئەو هێزەی ئەو ناوچەیەی بەدەستەوەیە و ئاشكراكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە و لێدانی هەركەسێك كە زیان بە ئاسایشی هاوڵاتیان دەگەیەنێت و هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدات.