حه‌لبوسی فەرمانیكرد به‌ پێكهێنانی لیژنەیه‌ك بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان له‌ روداوه‌كانى به‌له‌د

ناوخۆ
  • 17-10-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
     
    محەمەد حەلبوسى سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران فەرمانیكرد به‌ پێكهێنانی لیژنەی دەرخستنی ڕاستیەكان سەبارەت بە تاوانە دڕندانەكەی پارێزگای سەڵاحەدین.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى محەمەد حەلبوسی ، ئەمرۆ شەممە،له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حه‌لبوسى فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیه‌كى بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان دەركرد بەسەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و ئەدامێتی ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەكە و پەرلەمانتارانی پارێزگای سەڵاحەدین تا بچنە شوێنی ڕوداوەكەی ئەمرۆ سەبارەت بە هۆكاری ڕوداوەكە و ئامادەكرێدنی راپۆرتێك لەوبارەیەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران".