به‌غدا-اه‌ع
ئیڤان فایه‌ق وەزیری کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند گه‌ڕانه‌وه‌ى زۆره‌ملێى عێراقیه‌كان له وڵاتانه‌ى تێیدا ئاواره بوون ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ئیڤان فایه‌ق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە راگەیەنراوێکدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه :" وه‌زاره‌ت داواکاری ئەو وڵاتانەی رەتکردوەتەوە کە داوایانکردوە بەزۆر هاوڵاتیانی عێراق بگەڕێندرێنەوە، لەم دۆخەی ئێستادا وەزارەتەکەیان تەنها پشتیوانی لە گەڕانەوەی ئارەزومەندانە دەکات ،و دەبێت رەچاوی دۆخی پەنابەران ".
وتیشى " بانگهێشتى باڵیۆزی بەلجیکا ده‌كه‌ن بۆ وتوێژكردن له باره‌ى ناردنه‌وه‌ى زۆره‌ملێى عێراقیه‌كان ،دواى لێدوانه‌كانى وه‌زیرى کۆچ و کۆچبەرانی بەلجیکا له باره‌ى ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى عێراقى".
.