به‌غدا-اه‌ع
هێزه ئه‌منیه‌كان ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دەستگیركردنى سەرکردەیەکی داعش و سێ لە یاریدەدەرانی له به‌غدا راگه‌یاند.
ئاژانسی هەواڵگری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگەیاند:" هێزەکانیان توانیویانە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی بەغدا بەرپرسی مەکتەبی زەکاتی داعش و سێ لە یاریدەدەرانی دەستگیربکەن.
راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی ورد، هێزەکانیان بەهاوکاری هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی فیدڕاڵی بەرپرسی مەکتەبی زەکاتی داعش (ناوچەی فورات) و سێ کەسی دیکەی هاوکاری لەناوچەی دۆرە لە بەغدا دەستگیرکراون.
ئەوەش هاتوە، بەگوێرەی دانپێدانانی خۆیان، هەر چوار چەکدارەکە بەشداریانکردوە لە چەندین هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی عێراق، بۆیە دۆسییەکانیان رەوانەی دادگا کرا بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان.