دادگاى كه‌رخ بریارى وەستاندنى نوێكردنەوەى گرێبەستى كۆمپانیاى پەیوەندییەكانى ده‌ركرد

ناوخۆ
  • 16-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
     
    محه‌مه‌د شیاع سودانى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ئاشكرای كرد، دادگاى تێهەڵچونەوەى بەغداد - كەرخ بڕیارى وەستاندنى نوێكردنەوەى گرێبەستى كۆمپانیاى پەیوەندییەكانى پەسەندکردووە کە لەلایەن دادگاى کەرخەوە دەرکرابوو.  
    محەمەد شیاع سودانى له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:" سەرۆكایەتى دادگاى تێهەڵچونەوەى  بەغداد - كەرخى فیدراڵى بەهۆى ئەوەى دادگایەكى تەمیزییە بڕیارى دا بە ڕەزامەندیدان بە بڕیارى دادوەرى دادگاى كەرخ.  
    ڕونیشیكردوەتەوە، بڕیارەكە بەماناى بەردەوامى جێبەجێكردنى بڕیارى تایبەت بە وەستاندنى تازەكردنەوەى گرێبەستى كۆمپانیاكانى مۆبایلە.