به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تالبى
لیژنه‌ى یاسایى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بژارده‌كانى په‌رله‌مانى دیاریكرد له هه‌موارى یاساى دادگاى فیدڕاڵى.
حسێن عه‌قابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ى ئێستا ته‌واو كردنى یاساى دادگاى فیدڕاڵیه،له ئێستادا دو یاسامان هه‌یه،یه‌كه‌م پرۆژه یاساى هه‌موارى بریارى 30 ساڵى 2005 ه ،ئه‌مه‌ش دوو بڕگه له خۆ ده‌گرێت،یه‌كه‌م به‌رده‌وام بوونه له هه‌موار ئه‌وه‌ش بێ هوده‌یه".
وتیشى "بڕگه‌ى دووه‌م ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان هه‌موارى ته‌سك ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌وه‌ى بۆشایى دادگاى فیدڕاڵى پڕ بكاته‌وه، و میكانیزمێكى جێگره‌وه دیاریبكات و له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌باره‌وه بدرێت، و دانانى بڕگه‌یه‌كى نوێ ئه‌وش دانانى سێ دادوه‌ره وه‌ك جێگره‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو له داهاتودا".