كازمی پێزانینی خۆی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پلانى ئه‌منى زیاره‌تى كۆچى دوایى پێغه‌مبه‌ر(د.خ)

ئەمنی
  • 16-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    مسته‌فا كازمی  فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینى،سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پلانى ئه‌منى زیاره‌تى كۆچى دوایى پێغه‌مبه‌رى موسڵمانان محه‌مه‌د(د.خ).
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە راگەیەندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" " مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكانی وڵات كردوە".
     
    باسی لەوەشكردوە"سوپاس و پێزانینەی سەرۆك وەزیران ئاراستەی سەرجەم هێزەكانی پۆلیس، سوپا و حەشدی شەعبی، فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و وەزارەتەكان كراوە، لەگەڵ حكومەتە خۆجێییەكان".
     
    راشیگەیاندوە، سەرجەم ئەو چالاكییە كۆمەڵایەتی و رێكخراوەییانەی هاوكاربون لە سەركەوتنی پلانە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بە مەراسیمی یادی لەدایكبونی پێغه‌مبەر (د.خ)، ستایشكراون.
    بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تەواوی ئەو سێكتەرانەی ناویان هاتوە ئەوپەڕی توانای خۆیان بەكارهێناوە بۆ هاوكاریكردنی سەدان هەزار سەردانیكەر و زیارەتكار، بۆ زیندوكردنەوەی یادی كۆچی دوایی پێغه‌مبەر، بێئەوەی هیچ روداوێكی نەخوازراو روبدات.