په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى:هه‌وڵێك بۆ دانانى هه‌ردو ماده‌ى راگه‌یاندن و یاسا له‌ پرۆگرامى خوێندن

ناوخۆ
  • 16-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-كه‌رار خه‌لیل 

     
     
    لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ بوونى هه‌وڵێك بۆ دانانى هه‌ردو ماده‌ى راگه‌یاندن و یاسا له‌ پرۆگرامه‌كانى خوێندن.
     
    قوصه‌ى یاسرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندن نوسراوى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كردووه‌ بۆ دانانى هه‌ردو ماده‌ى راگه‌یاندن و یاسا له‌ پرۆگرامه‌كانى خوێندن ،وه‌اره‌تیش ئه‌و پرسه‌ تاوتوێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بریارى له‌باره‌وه‌ بدات"، رونیكرده‌وه‌" هه‌ندێك راگه‌یاندنكار و هه‌روه‌ها سه‌ندیكاى پارێزه‌ران داوایان كردووه‌ هه‌ردو ماده‌ى راگه‌یاندن و یاسا له‌ پرۆگرامى خوێندن دابنرێت".
     
    یاسرى وتیشى"سه‌رجه‌م بریاره‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى دراوه‌،و زۆرێك له‌ پێشنیاره‌كان لیژنه‌كه‌ پێشكه‌شى كردووه‌ و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش په‌سه‌ندیكردووه‌ و جێ به‌جێ كراوه‌"،باسی له‌وه‌شكرد" لیژنه‌ى خوێندنى نوێنه‌رایه‌تى پێشنیارێكى داوه‌ و ده‌بینێت بریارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ باره‌ى پرسى  ده‌ستپێكردنى ده‌وامى ئه‌مساڵه‌وه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتى شانه‌ى قه‌یرانى حكومی و به‌ راوێژكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌".