وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق

  • 15-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی ته‌كنیكی به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی خشته‌یه‌ك بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێكده‌هێندرێت.
     
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵىعێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌ به‌شداری قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌نجامداوه‌".
     
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وتیشى" لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی پێكهێنراوه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی خشته‌یه‌ك بۆ دوباره‌ بڵاوه‌پێكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ".
     
    هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد" لیژنه‌كه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دیالۆگه‌ ستراتیژیه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی ئه‌مریكایه‌ كه‌ له‌ 19 ی (ئاب/8)ی  2020 له‌واشنتۆن ئه‌نجامدرا".