به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له میان پێشواى كردنى به جمعه عه‌ناد جەختیکردەوە له پشتیوانی كردنى ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گەشەپێدانی سوپا.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" حەلبوسی ، پێشوازی کرد لە جمعە عەناد وەزیری بەرگری".
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دۆسیەی پەیوەندیدار بە کارەکانی وەزارەتی بەرگری کرا هەروەها وەزیر پلانی وەزارەتەکەی خستەڕوو و جه‌ختکرایەوە لەسەر گرنگیدان بە گەشەی توانای هێزە ئەمنیەکان، لەڕووی پڕچەک کردن و ڕاهێنان و ئامادەبوونیان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و ئاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵات،بەرێزیان جەختیکردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گەشەپێدانی سوپای عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و ئازایەتی و تێکشکاندنی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیشی بەرز نرخاند.