به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزى ڕوسى په‌یوه‌ندى دو قۆڵى نێوان هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له راگه‌ساندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران،پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغداد كرد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"مماكسیمۆڤ، سڵاوی سەركردایەتیی ڕوسیا-ی گەیاندووە بە مستەفا كازمی، سەركردایەتیی ڕوسیا هیوای خواستووە كازمی لە سەركردایەتیكردنی حكومەتدا سەركەوتووبێت بە تایبەت لەكاتێكدا ئەو هەموو ئاڵنگارییەی لەپێشدایە."
به‌پێى ڕاگەیاندراوەكە "لە كۆبوونەوەكەی كازمی و باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغداد، پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ڕوسیا لە بوارەكانی سیاسی و ئابوری و ئاسایش‌دا تاووتوێكراون. گفتوگۆشكراوە سەبارەت بە دۆخی هەرێمی و ڕێگەكانی هاوئاهەنگیی هاوبەش لەنێوان عێراق و ڕوسیا دا لەپێناو سەقامگیركردنی ناوچەكە."