بهغدا-اهع
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی دەستپێکردنهوهى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا رایگەیاند.
راگهیاندنى دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی،ئەمڕۆ پێنجشەممە،له راگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستیپێکردەوە.لەمەودوا هەفتانە حەوت گەشتی ئاسمانیی لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدەدرێت.شایانی باسە گەشتەکانی ئاسمانیی لەسەر داوای تورکیاو لە میانەی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا راگیرابوون.