به‌غدا-اه‌ع-كه‌رار خه‌لیل
لیژنه‌ى ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه له نزیكه‌وه چاودێرى رێكه‌وتنى ئیستراتیژى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات،رونیشیكرده‌وه رێكه‌وتنه‌كه ته‌نها لایه‌نى ئه‌منى ناگرێته‌وه،به‌ڵكو لایه‌نى فێركارى و ئابورى له خۆ ده‌گرێت".
عه‌لى غانمی ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى جێبه‌جێكردنى رێكه‌وتنى ئیستراتیجى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له پێشینه‌ى كاره‌كانیه‌تى،له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامه له وتوێژكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنى".
وتیشى"وتوێژو به‌دواداچونه‌كان به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان بۆ ئه‌وه‌ى بزانین لایه‌نى ئه‌مریكى چى پێشكه‌ش كردووه له باره‌ى دۆسیه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر و پاڵپشتى كردنى هێزه عێراقیه‌كان و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى تر".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" رێكه‌وتنى ستراتیژى گشتگیره ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به پرسى ئه‌منى و سه‌ربازى ،ته‌نانه‌ت لایه‌نى ئابورى و فێركارى و چه‌ند پرسێكى تریش ده‌گرێته‌وه".