به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ،وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى تیرۆرست مسعه‌ب جبورى ناسراو به (ئه‌بو تیبه) له پارێزگاى دیاله راگه‌یاند.
ڕه‌سوڵ له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" له ئۆپراسیۆنێكدا له پارێزگاى دیاله ،پاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه تیرۆر توانى تیرۆرست مسعه‌ب جبورى ناسراو به (ئه‌بو تیبه) ده‌ستگیر بكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" تیرۆرست سه‌ر به پۆلیسى ئیسلامى چه‌ته‌كانى داعش بووه"، وتیشى"رێكارى یاسایى پێویستى به‌رامبه‌ر كراوه".