به‌غدا-اه‌ع
حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چه‌ند بریارێكى نوێ بۆ پاڵشتى كردنى كادیرانى ته‌ندروستى ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"حەسەن تەمیمى، ڕەزامەندی داوە بە دەستپێكردنى سەرەموچە و پلە بەرزكردنەوە لە ڕۆژى شایستەبونەوە، هەروەها لەگەڵ وەزارەتى دارایى قسەكراوە بۆ ئەوەى دەرماڵەى مەترسى بۆ ئەوانەى كە خوێندنى باڵا لە ناوەندەكانى تەندروستى تەواو دەكەن، خەرج بكرێت.
ڕونیشیكردوەتەوە، رێگە بە بەشى دەرمانسازى لە پەیمانگاكان دەدرێت كە خوێندنى باڵا لە بوارەكەى خۆیاندا تەواو بكەن، هەروەها ڕێوشوێنەكانى كردنەوەى ناوەند و نۆرینگەكان لە كەرتى تایبەت دەگۆڕدرێن.
تەمیمى باسى لەوەشكرد، تیمێكى مەیدانى پێكدەهێنرێت بۆ بەدواداچونى دابینكردنى پارچە زەوى بۆ سوپاى سپى (كارمەندانى كەرتى تەندروستى).