ببه‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ولیوا جینی کارینیان فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانێتی ناتۆ له عیراق هاوكارى كردنى هێزه عێراقیه‌كان تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕۆژنامەوانى سەرۆک وەزیران له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەبارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازی لەجینی کارینیان، فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لەعێراق کردووە".
له كۆبونه‌وه‌كه سێ تەوەری سەرەکی خراوەتە ڕوو لەبارەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ڕاهێنانی سەربازی، بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان و بەررزکردنەوەی ئاستی پێشەیی ئەو هێزانە.
ئاماژە بەوەکراوە، "لە دیداری نێوان هەردوولادا،كازمى تاوتوێی ئەو ڕێکارانەی کردووە کە لەڕێگەیەوە هاوپەیمانێتی ناتۆ بتوانێت زیاتر پەڵپشتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بێت لەهەموو بوارەکاندا".
هه‌روه‌ها مستەفا کازمی و فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە عێراق، جەختیانکردووەتەوە لە هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەسێ بواری گرنگدا، ڕاهێنانی سەربازی، بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان و بەررزکردنەوەی ئاستی پێشەیی ئەوهێزانە".