كازمی بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمى له‌ توركیاوه‌ پێگەیشت

  • 14-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمى له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆمارى توركیا پێگەیشت كە تێیدا بەڕەسمی بانگهێشتی كردوە بۆ سەردانی وڵاتەكەی .
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"كازمى لەمیانی پێشوازیكردنیدا لە فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا لەعێراق، مستەفا كازمی نامەیەكی ئەردۆگانی پێگەیشتوە".  
    لە نامەكەدا ئەردۆگان بەفەرمی سەرۆك وەزیرانی بانگهێشتكردوە بۆ سەردانی توركیا.  
    هەروەها لە دیدارەكەی نێوان سەرۆك وەزیران و باڵیۆزی توركیادا، بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا، تاوتوێ كراون.