به‌غدا-اه‌ع
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند به‌ناو دادوه‌رى خوێنى داعش ده‌ستگیركردووه، به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى تاكه‌كان له‌پارێزگاى كه‌ركوك
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى به‌هاوكارى به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى تاكه‌كانى كه‌ركوك توانیان به‌ناو دادوه‌رى خوێن له‌ویلایه‌تى نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ناسراوه به‌ئه‌بو به‌كر وبه‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر داوكراوبوو به‌هۆى ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش"،ڕوونیشیكرده‌وه"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه دواى پێكهێنانى تیمێكى تایبه‌ت وچاودێریكردن بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌مانگێك هات كه‌سه‌رئه‌نجام له‌ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیركرا،وله‌میان لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵیدا دانى به‌ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى ناوه وبه‌شدارى له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كردووه له‌ڕفاندن وكوشتنى هاوڵاتیانى بێ‌تاوان له‌كاتى داگیركردنى پارێزگاكه له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه".
وتیشى"وته‌كانى لێوه‌رگیراوه وڕه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراوه به‌پێى پسووله‌ى وه‌رگرتنى ره‌سه‌ن".