ده‌ستگیركردنى دو تیرۆرست له‌ كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین

ئەمنی
  • 14-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى داعش له‌كه‌ركوك وسه‌ڵاحه‌ددین ڕاگه‌یاند.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر دوو تیرۆرستى داعش له‌هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك وسه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركردووه‌".
    وتیشى"هێزه‌كان له‌یه‌ك كات به‌ره‌و دوو شوێنى جیاواز به‌ڕێكه‌وتن بۆ ڕێگاگرتن له‌هه‌ڵهاتنى تیرۆرستان له‌ده‌ستى كارمه‌ندانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر".