بهغدا-اهع
وەزارەتى تەندروستیی و ژینگە جەختی كردهوه ، زیاتر لە نیوەى ئەوانەى بە كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، ئەوانەن كە ماڵەوە چارەسەریان وەرگرتووە.
ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەرى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى و ژینگە ،ئهمڕۆ سێشهممه،بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى (اهع) ژمارەى گیانلەدەستدانى توشبووان كۆرۆنا لە عێراق بەرزنەبووەتەوە بەراورد بەوەى لە چەند مانگى پێشوو تۆمارکراوە.
ئاماژهى بهوهكرد" لەگەڵ ئەوەشدا عێراق یەكێكە لەو دەوڵەتانەى ژمارەى گیانلەدەستدان تێیاندا بەرزە لەچاو دەوڵەتانى ترى عەرەبى، چونكە بەشێكى زۆرى هاوڵاتیان لەماڵەوە چارەسەر دەكرێن، بۆیە زیاتر لە نیوەى ئەوانەى گیانیان لەدەست داوە كاتێك هاتونەتە نەخۆشخانەكان لە ماوەى دوو ڕۆژدا مردون، چونكە درەنگ دێنە نەخۆشخانە.
ڕونیشیكردوە، كۆى گشتى ئەوانەى كە لەژێر چارەسەردان 55 هەزار و 475 كەسن بەڵام ئەوانەى لە نەخۆشخانەكاندان تەنها چوار هەزار و 603 كەسن، بەڵام ئەوانەى كە لە ماڵەوە چارەسەر دەكرێن ژمارەیان ڕوون نییە تائێستا.
عهبدولئهمیر جهختیكردهوه"نەخۆشخانەكان تواناى وەرگرتنى ژمارەیەكى زیاتر لە توشبوویان هەیە و 10 هەزار هەرەوێڵە ئامادەكراوە بۆ توشبووانى كۆرۆنا".