به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و جان نویل بونیو كار هه‌ڵسورێنه‌رى فه‌ره‌نسا دۆسیه‌كانى شاندى حكومى بۆ فه‌ره‌نسا تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌لبوسى،ئەمرۆ سێشەممە،له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە جان نویل بونیو کار هەڵسورێنەری فەرەنسا لە بەغدا.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ ئەنجامی سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ بەغدا لەم دواییە و ئەد دۆسێیانەی کە شاندی حکومەتی عێراق تاوتوێیان دەکات لەمیانی سەردانەکەیان بۆ پاریس لە هەفتەی داهاتوو بەرێزیشیان پەرۆشی عێراقی نیشاندا بۆ فراوانکێدنی ئاسۆی هاریکاری و بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیجی لە نێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە کار هەڵسورێنەری فەرەنسا جه‌ختیکردەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ هاریکاری جدی لەگەڵ عێراق لەرێی پرۆژەی خزمەتگوزاری کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە هاوڵاتیانەوە هەیە لە نێویاندا پرۆژەی.