بهغدا-اهع
عهلى عهبدولئهمیر عهلاوى وەزیرى دارایى ،ئهمڕۆ سێشهممه،جهختیكردهوه وەرەقەی سپى چاکسازی بۆ ئەوەیە بارودۆخى ئابوریی عێراق لەگەڵ پێشكەوتنى جیهاندا بگونجێت، وتەبێژى سەرۆك وەزیرانى عێڕاقیش دەڵێت، "سێ بۆ پێنج ساڵى دەوێت بۆ ئەوەى جێبەجێ بكرێت".
عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى سەرۆك وەزیران كه پهیامنێرى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) ئامادهى بوو رایگهیاند:"وەرەقەی سپى بەرنامەیەكى چاكساییە بۆ كاروبارى دارایى و ئابوریى، ئامانجى سەرەكى ئەو وەرەقەیەش ندنی ئابورى ئێستاى عێراقە بۆ بارودۆخێكى باشتر لە داهاتوودا بەشێوەیەك لەگەڵ پێشكەوتنى جیهانیى بگونجێت.
ئاماژهى بۆ ئەوەشكرد، وەرەقەی سپى چاكسازى ئاڕاستەى لایەنى ئابوری و دارایى كراوە و یەكێك لە میحوەرە سەرەكییەكانى بریتییە لە چاكسازیکردن لە بارودۆخی پارێزگاكان و دەڵێت، "ڕوبەڕوى كاردانەوەى مەترسیدار دەبینەوە و وەرەقەی سپى چاكسازى نەخشە ڕێگەیەكى چاكسازییە."
جەختیکردەوە کە خاڵە سنورییەكان پەیوەندی بە جوڵەى هاوردە و هەناردە هەیە و گرنگییەکەى ناگاتە گرنگی نەوت و دەڵێت، هاوردەی عێراق ساڵانە بە 60 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.
باسی لەوەشکرد، كۆنتڕۆڵكردنى خاڵە سنوریەكانى كارێكى گرنگەو "بە شێوەیەكى جدى دەستمان كردوە بە بەئەلیكترۆنیكردنى سیستمەکان."