به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،كردنه‌وه‌ى دوو ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى هاوبه‌ش له‌هه‌ولێر وبه‌غدا ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌به‌غدا پێشوازیكردووه له‌سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى وكارى ئه‌منى هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى بابه‌ته‌كانى جێى بایه‌خى ئه‌منى هاوبه‌ش به‌درێژایی هێڵى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وپاسه‌وانى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر سروشتى هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان وڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
وتیشى"ڕێوشوێنى سه‌ربازى وئه‌منى گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى بۆشاییه‌كان،وڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى دوو ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى هاوبه‌شى سه‌ره‌كى له‌به‌غدا وهه‌ولێر،له‌گه‌ڵ دروستكردنى لیژنه‌ى ئه‌منى وسه‌ربازى مه‌یدانى هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاسته‌نگییه ئه‌منییه‌كان به‌پێى كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كان وبه‌ره‌كان وئاماده‌كردنى نه‌خشه ڕێگایه‌ك بۆ چۆنێتى سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته".
ئاماژه‌یشى دا"ڕێككه‌وتنیش كراوه له‌كارى ئه‌منى وسه‌ربازى له‌كه‌رتى دیاله بۆ دروستكردنى ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى هاوبه‌ش وڕێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانزمى كارى زاڵگه‌كان وخاڵه‌كانى په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش وپلاندانان بۆ جێ به‌جێ كردنى پرۆسه‌ى سه‌ربازى وئه‌منى هاوبه‌ش دژى تیرۆر وتاوان.