بهغدا-اهع
ئەندامی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی، یونادم كەننا ،ئهمڕۆ سێشهممه،رایگەیاند "خاڵی یەكەمی ناكۆكییەكانی نێو دەستوور لەسەر ماددەی 140ە".
یونادم كەننا بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)ڕایگهیاند "لە خاڵە ناكۆكییە گرنگەكانی دیكەی نێو دەستوور پەیوەستە بە پێكهێنانی حكوومەت، ئایا حكوومەت لەلایەن فراكسیۆنی براوەی هەڵبژاردن یان گەورەترین فراكسیۆنی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران پێكبهێندرێت".
یونادم كەننا ئاشكراشیكرد كە لە خاڵە ناكۆكییەکانی دیكەی نێو دەستوور پەیوەستە بە ماف و ئازادییەكان و روونی كردەوە كە 23 ماددەی نێو دەستوور تایبەتن بە مافەكان و 10 ماددەی دیكەیش تایبەتن بە ئازادییەكان.
ئاماژەی بەوەیشدا، ماددەی 140ی دەستوور یەكێك لەو ماددانەی نێو دەستوورە كە بووەتە خاڵی سەرەكی ناكۆكیی نێوان بەغدا و هەولێر و گوتی:
"بەم زووانە كۆبوونەویەك لەنێوان لایەنە سیاسییەكان و مەرجەعەكانی سیاسیی كورد و لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور بۆ تاوتوێكردنی رەوشنووسی كۆتایی سەبارەت بە ماددەی 140ی دەستوور ساز دەكرێت".