هەولێر_اەع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ دوشەممە،چوار دۆسیە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم تاوتوێ دەکات
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) رایگەیاند:"سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پشتگیریى خۆیان بۆ دوایین رێككه‌وتنى حكومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپاتكرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوە هاوبەشەکەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق، كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به بارودۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى.
ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و ئەو قەیرانە ئابوورییەی لە هەرێمی کوردستان دروستبووە، كۆبوونه‌وه‌کە "به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و باره قورسه دارایى و ئه‌منى و ته‌ندروستییه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و پشتیوانیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه فیدراڵییه‌كان دووپاتكرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات، به‌تایبه‌تى ره‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگیر و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتانى دۆست و نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له عێراق."