حەلبوسی و شبلی جەتیانکردەوە لەسەر بەردەوامبوونی كاركردن لە بەندەری فاوی گەورە

ناوخۆ
  • 12-10-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
    حەلبوسی و شبلی جەتیانکردەوە لەسەر بەردەوامبوونی كاركردن لە بەندەری فاوی گەورە.
     
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئەمرۆ دووشەممە، لە راگەیاندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) رایگەیاند:"محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە حسین بەندەر شبلی وەزیری گواستنەوە.
    لەدیدارەكەدا تاوتوێی گرنگی گەشەپێدانی بوارە جیاجیاكانی كەرتی گواستنەوە كرا لەگەڵا پێشخستنی توانیان و پشتبەستن بە پێوەری نێودەوڵەتی لە دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
    هەر لەدیدارەكە جەختیکرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی كاركردن لە بەندەری فاوی گەورە كە گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ بوژانەوەی ئابوری عێراق و دەبێتە هۆی دەستەبەركردنی دەرفەتی كار بۆ لاوان.
    لەبەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە دۆسیەی دروستكردنی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ بەو پێیەی هەنگاوێكی بنەڕەتییە بۆ بوژانەوەی پارێزگاكە.