بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە ئەیاد جبوری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و عەلی مبرقع جێگری سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدان.
نوسینگهى راگهیاندنى حهلبوسى له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی قەرەبوكردنەوە كرا لەگەڵ گرنگی ئاسانكاری بۆ مامەڵەكان و لابردنی بەربەست و دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست بۆ ئەوانەی قەرەبوو دەیانگرێتەوە لەگەڵ ئەوانەی موچەكانیان ڕاگیراوە و بەدواداچوون بۆ مامەڵەكانیان".
جهختكرایهوه"لەسەر پاراستنی ئەو توێژەی زەرەرمەند بوون لە پرۆسە سەربازیی و تیرۆریستیەكان و گرنگی تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ ئەوەی مافی خۆیان پێبدرێت".