عگێلى:سه‌ره‌تایه‌كى بوێرانه‌یه‌ بۆ لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى لە ئه‌نجامدانى ڕاوەدونانى گرنگ و كاریگەر

ناوخۆ
  • 11-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    دادوەر ڕەحیم عگێلى سەرۆكى پێشوترى دەستەى نەزاهە ڕایگەیاند، لیژنەى باڵاى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى بە بوێرییەوە ڕاوەدونانى گرنگ و كاریگەر ئەنجامدەدات، هەروەها ئاسۆى داواكاریەكانى گەل لە دۆسیەى گەندەڵیدا زۆر بەرزن.  
     
    ڕەحیم عگێلى ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لە لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"پەنابردن بۆ دادوەران و شارەزایان لەلایەن لیژنەى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى بەهایەكى ئەوتۆى نابێت ئەگەر ڕاوەدونانى دۆسیەکانى گەندەڵى بە بوێرى و جدییەوە نەكرێت".  
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئاسۆى داواكارییەكانى گەل لە دۆسیەى گەندەڵیدا زۆر بەرزن، لیژنەكە ناتوانێت گەل ڕازى بكات تەنها بە خستنى گەندەڵكارە گەورەكان و كردنەوەى دۆسیە گەورەكان و بەدیهێنانى ئەنجامێك نەبێت كە سنگەكان ئارام بكاتەوە كە بەهۆى دزینى سەروەت و سامانى وڵات و مایەپوچبونى دەوڵەت بەهۆى ئەو گەندەڵیەى ماوەى 17 ساڵە بەردەوام پڕ بووە".  
     
    عگێلى وتیشى" لیژنەكە سەرەتایەكى بوێرانەى دەستپێكردوە لە ڕاوەدونانى گرنگ و كاریگەر، هیواى خێرمان پێیەتى بۆ ئاشكراكردنى دۆسیە گەورەكانى گەندەڵى".