حه‌لبوسى پشتیوانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بۆ وه‌زاره‌تى داد دوپاتكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 11-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پشتیوانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بۆ وه‌زاره‌تى داد دوپاتكرده‌وه‌.
     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،پێشوازی كرد لە دادوەر سالار عبدولستار وەزیری داد.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەدیدارەكەدا گفوگۆ سەبارەت بە هەوڵەكانی وەزارەتی داد و پلانەكانی كرا لە كاروباری دامەزراوەكانی داد و فەرمانگەكانی سەر بەو وەزارەتە و گرنگی لابردنی بەربەستەكانی بەردەم كارەكانیان".
     
     حه‌لبوسى جه‌ختیكردەوە لەسەر ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانی لە كارەكانی ئەو وەزارەتە لەرێی دەركردنی یاسای پێویست بەمەبەستی پێشخستنی ئەدای وەزارەتەكەیان.