کازمی جەختیکردەوە حکومەت هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دەدات بۆ قەیرانەکانی ئێستا

ناوخۆ
  • 11-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
     
    مستەفا كازمى سەرۆك وەزیران جەختیکردەوە حکومەت هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دەدات بۆ قەیرانەکانی ئێستا.
     
    نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆك وەزیران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لە ڕاگەیەندراوێکداكه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كازمى سەرۆكایەتى كۆبونەوەیەكى كردوە كە ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسى حكومى بەشداربوون، گفتوگۆ لەسەر دۆسیەکانى چارەسەركردنى بێكارى و دابینكردنى هەلى كار بۆ گەنجان كراوە، هەروەها باس لە بارودۆخى گشتیش كراوە.  
     
    ڕونیشكراوەتەوە، سەرۆك وەزیران جەختى لەوە كردوەتەوە كە پێویستە قەیرانەكانى ئێستا چارەسەر بكرێن و ڕوبەڕوى سەرجەم ئاڵنگاریە دارایى و ئابوریەكان و پەتاى كۆرۆنا ببنەوە، بەشێوەیەک تێیانپەڕێنن و بیگۆڕن بۆ خاڵى دەستپێكردنى چاكسازى و گەشەپێدان.  
     
    بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، مستەفا كازمى باسى لەوە كردوە كە پێویستە چارەسەرەكان واقعى و كردارى بن و بتوانرێت جێبەجێ بكرێن، چونكە پلانداڕێژى خراپ لە پێشودا كۆبوەتەوە و بارى سەرشانى دەوڵەتى بە كێشەى گەورەوە قورسكردوە بە جۆرێك پێویستى بەچارەسەر و كارى بەردەوام هەیە بۆ گۆڕینى ئەو بارودۆخە هەڵەیەى هەیەو دەوڵەتى لەسەر دەڕوات.  
     
    هه‌روه‌ها چەند پێشنیارێكى تایبەت بە قەرز و دابینكردنى هەلى كار لە كەرتى تایبەت كراوە و باس لە چەند پڕۆژەیەكیش كراوە بۆ پشتگیرى گەنجان، ئەوەش سەرەڕاى چاكسازیەكان.