به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،رایگه‌یاند لارى هه‌یه له پێدانى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان بۆ دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى بازرگانى له ناوه‌راستى به‌غداى پایته‌خت.
جاسم بخاتى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى به‌غدا مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانى به‌خشیوه بۆ بونیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌ى بازرگانى له ناوه‌راستى به‌غدا،ئه‌مه‌ش قه‌ره‌باڵه‌غى دروستده‌كات له شاره‌كه به‌هۆى نه‌بوونى پاركى تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل".
وتیشى"ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ى ناوچه نیشته‌جێ بوون بێت بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵه‌غى ترافیك دروست نه‌كات و فه‌رمانبه‌ر و كرێكاران دوانه‌كه‌ون بۆ شوێنى كاركردنیان".