به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حوسێن پێشوازی له باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا، ستفین هیكی كرد و سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی مسته‌فا كازمی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م زووانه بۆ به‌ریتانیا ئه‌نجامی بدات، گفتوگۆكراوه.
له راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" فوئاد حسێن جه‌ختیكرده‌وه حكوومه‌ت زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی ئه‌منی، هونه‌ری و كرده‌یی به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كاری سه‌رجه‌م نێرده‌كانی دیپلۆماتی له به‌غدا گرتووه‌ته‌به‌ر.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا ئاماژه‌ی به‌وه كراوه "هه‌ردولا پێشهاته‌كانی ره‌وشی ناوچه‌كه و جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی كه جێگه‌ی بایه‌خ و هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات بوون تاوتوێكراون.