وه‌زیرى كار و وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم دۆسێه‌ى كرێكارى بیانى تاوتوێ ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 11-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى  داوا لەهەرێمى کوردستان دەکات ڕێگا نەدات بەشێوەیەکى نایاسایى کرێکارى بیانی لەسنورەکانیەوە بێنە ناو عێراقەوە و مافى مانەوەش تەنها بدرێتە ئەوانەى کە سود لەپسپۆڕییەکانیان وەردەگیرێت.  
     
    لەڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى کاروکاروبارى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەمیانەى سەردانەکەیدا بۆ هەرێمى کوردستان، عادل ڕەکابى وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمدا کۆبووەتەوە و کۆمەڵێک پرسى هاوبەش تاوتوێ کراوە.  
     
     لەکۆبونەوەکەدا وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، هاتنى کرێکارى بیانى کاریگەرییەکى گەورەی لەسەر هێزى کارى نیشتیمانى دروستکردووە و بەشداریان لەوەرگرتنى هەلى کارى ناوخۆیدا لەسەر حسابى کرێکارى خۆماڵى کردووە و دەبێت ڕێگەیەک بۆ هاتنە ناوەوەیان بەشێوەیەکى نایاسایى لێ بگیرێت.  
     
     ریكابى بەگرنگیشى زانیوە بۆ ئەو مەبەستە یاسای ڕەخساندنى هەلى کار بە ڕێژەى 50% بۆ ناوخۆیى و بیانی بخرێتەوە گەڕو مافى نیشتەجێ بوونیش لەهەرێمەوە تەنها بەو کرێکارانە بدرێت کە سود لەپسپۆڕییەکەیان لەبازاڕى کارى عێراقیدا وەردەگیرێت.