وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ سه‌ردانى ڕووسیا پێگه‌یشت

  • 11-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ سه‌ردانى ڕووسیا پێگه‌یشت.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ چاوى كه‌وت به‌ماكسیم ماكسیمۆف باڵیۆزى ڕووسیا له‌عێراق،وهه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژى ومێژووییه‌كانى نێوان عێراق وڕووسیا تاوتوێ كردووه‌".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حسێن جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان به‌غدا ومۆسكۆ ،وخواستى حكومه‌تیشى خسته‌ڕوو له‌پشتیوانیكردنى تواناكانى عێراق بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى ،وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان".
    هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حسێن ئاماژه‌ى به‌"ئه‌ركه‌كانى عێراق داوه‌ له‌دروستكردنى هه‌لى نوێ بۆ هاریكارى له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات بۆ به‌دیهێنانى خواسته‌كانى هه‌ردوو گه‌لى دۆست".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"باڵیۆزى ڕووسیا بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى له‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ بۆ سه‌ردانكردنى مۆسكۆ وئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى وڵات".