ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو به‌كاروانێكى لۆجستى هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ماوه‌-دیوانیه‌

ئەمنی
  • 11-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند بۆمبێكى چێندراو به‌كاروانێكى ئۆتۆمبێله‌كانى گواستنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕێگاى خێراى نێوان سه‌ماوه‌ ودیوانیه‌ ته‌قییه‌وه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كاروانێكى گواستنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پاشه‌كشه‌كراو له‌عێراق له‌ڕێگاى كۆمپانیاكانى گواستنه‌وه‌ى عێراقى كه‌شۆڤێره‌كانى هاوڵاتى عێراقیین،بۆمبێكى چێندراو له‌ڕێگاى خێراى نێوان سه‌ماوه‌ ودیوانییه‌ پێى ته‌قییه‌وه‌".
    وتیشى"ته‌قیینه‌وه‌كه‌ بووه‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان،وكاروانه‌كه‌یش به‌رده‌وام بوو له‌جوڵاندن به‌ره‌و لایه‌نى مه‌به‌ست".