به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى بڕیاریدا سبه‌ى میواندارى فراكسیۆنه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان بكات بۆ گوێگرتن له‌ڕاوبۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ى میكانزمى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"لیژنه‌ى یاسایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد بۆ تاوتوێكردنى میكانزمى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌گاى لیژنه‌كه سازكرا به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى لیژنه نوێنه‌رایه‌تییه جیاوازه‌كان وله‌و كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێى میكانزمى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن وژماره‌ى بازنه‌كان له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك كرا".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه لیژنه‌كه گوێى له‌ڕاوبۆچوون وپێشنیارى په‌رله‌مانتار گرتووه كه‌جه‌ختیانكردۆته‌وه له‌به‌رده‌وامى گفتوگۆكان له‌باره‌ى بابه‌ته‌كه بۆ ده‌رچوون به‌شێوازێكى كۆتایی خواسته‌كانى شه‌قامى عێراقى به‌دیبهێنێت".