دژه‌ تیرۆر ستراتیژیه‌تێكى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 10-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

    و:سۆما جاف 
     
    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ستراتیژیه‌تێكى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان ڕاگه‌یاند.
    سه‌باح نوعمان وته‌بێژى ده‌زگاكه‌ له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند"سه‌رپه‌رشتى كردنى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رئه‌نجامى ئه‌رێنى هه‌بوو"،ئاماژه‌یشى دا"له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا توانرا 37تیرۆرست ده‌ستگیربكرێت،وپرۆسه‌كانى ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستان به‌رده‌وامى هه‌یه‌".
    نوعمان ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م ستراتیژییه‌ به‌به‌شه‌كانییه‌وه‌ كه‌دیارترینیان ئه‌ركى هه‌واڵگیرییه‌ به‌سه‌ بۆ نه‌هێشتنى ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان به‌زووترین كات".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر به‌شێوه‌یه‌كى زۆر له‌ناوچوون دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانییان بگه‌نه‌ حه‌شارگه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستى له‌ڕێگاى هه‌ڵكووتانه‌ سه‌ر ناوچه‌ زۆر سه‌خته‌كان وله‌ئێستادا هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر توانیان بگه‌نه‌ هه‌موو حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆر".
    ئاماژه‌یشى دا"پارێزگاى دیاله‌ ئارامه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستییانه‌ رووده‌ده‌ن له‌ناوچه‌ زۆر دووره‌كانن  یان له‌ده‌وروبه‌رى پارێزگاكه‌ ڕووده‌دات به‌هۆى هه‌بوونى ناوچه‌ سه‌خته‌كان وزنجیره‌ گرد وچیاكان كه‌ڕه‌نگه‌ تیرۆر له‌وێ كۆببنه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌وخۆ نین بۆ سه‌ر ناوه‌ندى پارێزگاكه‌ وناوچه‌كانى ده‌روبه‌رى .