دارایی نوێنه‌رایه‌تى چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌خاته‌ڕوو بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یران

ناوخۆ
  • 10-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-عه‌لى ئه‌حمه‌د

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى چه‌ند هه‌نگاوێكى ڕاگه‌یاند بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانى دارایی،وئاماژه‌یشى به‌زه‌حمه‌تى دابینكردنى مووچه‌ كرد ئه‌گه‌ر بێت حكومه‌ت پشت به‌قه‌رزكردن ببه‌ستێت.
    هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،عێراق پاره‌ى خولاوى قه‌رزكردنى هه‌یه‌،بۆیه‌ مانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌م له‌مانگى ئه‌یلولى ڕابردوو زه‌حمه‌ت تر ده‌بێت.
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"پێویستى گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوى ڕاسته‌قینه‌ ،له‌نێویشیاندا جوڵه‌كردن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ وسوودوه‌رگرتن له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌له‌به‌شى عێراق بڕدراوه‌.
    ئه‌وه‌یشى وت"له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌سه‌ر نرخى ئێستا نزیكه‌ى تریلیۆن ونیوێك دابین ده‌كات ،واته‌ نزیكه‌ى له‌سه‌دا 30ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وڵات ،ئه‌مه‌یش پاره‌یه‌كى باشه‌ بۆیه‌ ده‌توانرێت له‌میانیدا ڕه‌وشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر بێت وحكومه‌ت له‌ماوه‌ى داهاتوودا جوڵه‌ بكات".
    ئاماژه‌یشى دا به‌"گرنگى گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوى ئاشكرا بۆ زیادكردنى داهاته‌كان،وه‌ك كاراكردنه‌وه‌ى گومرك وباج ورسومات ،كه‌له‌ئێستادا زۆر په‌یوه‌ستن به‌كاراكردنه‌وه‌".
    له‌باره‌ى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ڕوونیكرده‌وه‌"تاكه‌ چاره‌سه‌رى گومركه‌كان سیسته‌مى ئه‌لكترۆنییه‌ وبه‌ئه‌لیكترۆنى كردنى ڕێوشوێنه‌كان له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ودوورخستنه‌وه‌ى سه‌رپێچیكارانى یاسا وزاڵبووانى ده‌روازه‌كان،له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌هۆزه‌كان كه‌ده‌روازه‌كانیان كۆنترۆڵكردووه‌،ئه‌مه‌یش ڕێوشوێنى ڕاسته‌قینه‌ن"،دووپاتیكرده‌وه‌"قه‌یرانى دارایی بۆ مانگه‌كانى داهاتوو فراوانتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت چاكسازى ڕاسته‌قینه‌ به‌رپانه‌كرێت".