بەغدا – ا ه ع هێزەكانی پرۆسەكانی بەغدا ئەمرۆ دوو شەممە، 2 داواكراویان دەستگیركرد و دەستیشیانگرت بەسەر چەندین بۆمبدا لە ناوچەی "عەناز" لە خۆرئاوای بەغدا. لەوبارەیەوە فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت: هێزەكانیان 2 داواكراویان دەستگیركردووە بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەچوارچێوەی گەڕان و پشكنینیان بۆ دەستگیركردنی پاشماوەكانی داعش. وتیشی هەر لەو پرۆسەیەدا دەستیان بەسەر (115) بۆمبی جۆراوجۆردا گرتووە كە هی تیرۆریستانی داعش بوون، راشیگەیاند ئەو بۆمبانە بێ هیچ زیانێكی مرۆیی پوچەڵكراونەتەوە.