حه‌لبوسى فه‌رمانیكرد واده‌یه‌ك دیارى بكرێت بۆ میواندارى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى له‌په‌رله‌مان

ناوخۆ
  • 10-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،فه‌رمانیكرد واده‌یه‌ك دیارى بكرێت بۆ میواندارى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى له‌په‌رله‌مان.
     
    فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌گى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" حه‌لبوسى فه‌رمانیكرد واده‌یه‌ك دیارى بكرێت بۆ میواندارى كردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى  وه‌زیرى دارایى له‌په‌رله‌مان".
    له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌" سه‌رۆكى په‌رله‌مان رۆژى دوشه‌ممه‌ى داهاتووى دیارى كرد بۆ میواندارى كردنى عادل ریكابى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێكى زاره‌كى په‌رله‌مانتارى هودا سه‌جاد".