ده‌ستبه‌سه‌ر چوار حه‌شارگه‌ وجبه‌خانه‌ى كه‌ره‌سته‌ى چه‌ك له‌فه‌لوجه‌ وئه‌بو غرێب گیرا

ئەمنی
  • 10-10-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌زگاى ئاژانسى هه‌واڵگیرى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،ده‌ستبه‌سه‌ر چوار حه‌شارگه‌ وجبه‌خانه‌ى كه‌ره‌سته‌ى چه‌ك له‌فه‌لوجه‌ وئه‌بو غرێب گیراوه‌.
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌میان دانپێدانانى تیرۆرستێك كه‌له‌پێشا ده‌ستگیركرابوو،وله‌به‌ناوى"مه‌فره‌زه‌كانى زوبه‌عى كه‌رتى فه‌لوجه‌) به‌سه‌رباز كارى كردووه‌ وناسراوه‌ به‌(ئه‌بو عه‌زام)،وله‌دواى پێكهێنانى تیمێكى تایبه‌ت له‌مه‌فره‌زه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى به‌غداى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،چوار حه‌شارگه‌ى سه‌ر به‌تیرۆرستانى داعش ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌"،ئاماژه‌یشى دا"سێ حه‌شارگه‌ى ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سه‌ى خۆراكى ولۆجستى ،وچه‌كى سووك،وكه‌ره‌سته‌ى چه‌كى جۆراوجۆر،وجلى سه‌ربازى ،ونارنجۆكى به‌رگرى له‌خۆگرتبوو له‌ناوچه‌ى زێدان ومه‌عامیر ونعێمییه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ده‌ستبه‌سه‌ر حه‌شارگه‌ى چواره‌م گیرا له‌ناوچه‌ى كه‌رمه‌ ،كه‌بریتییه‌ له‌تونێلێكى ژێر زه‌مینى به‌ڕووبه‌رى دوو مه‌تر ،وخاڵى گه‌یشتن وگواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى تیرۆرستانى داعش بووه‌ له‌نێوان ناوچه‌كانى شارۆچكه‌ى فه‌لووجه‌،وتیایدا تریشقه‌یه‌كى ته‌قینه‌وه‌ و2 كیلۆگرام  ئه‌مۆنیۆم وكه‌ره‌سته‌ى پزیشكى جۆراوجۆر وتفه‌نگێكى وكه‌ره‌سته‌كانى وجانتایه‌كى ده‌ست هه‌ڵگر وجلى سه‌ربازى ومه‌ده‌نى دۆزراونه‌ته‌وه‌"،ئه‌وه‌یشى وت"جبه‌خانه‌یه‌كى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى نعێمییه‌ى شارۆچكه‌ى فه‌لوجه‌  دۆزاروه‌ته‌وه‌،كه‌ژماره‌یه‌ك چه‌كى كلاشینكۆف وچه‌كى M16، ونارنجۆكى به‌رگرى وكه‌ره‌سته‌ى چه‌ك وكه‌ره‌سه‌ى خۆراك دۆزراونه‌ته‌وه‌،ودستبه‌جێ بابه‌تى ته‌قینه‌وه‌كانى چارسه‌ر كران وحه‌شارگه‌كان وێرانكران به‌بێ هیچ زیانێك".