هێزێكى تایبه‌ت سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرد

ئەمنی
  • 10-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    هێزێكى تایبه‌تى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،توانى سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له‌باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركوك ده‌ستگیربكات .

    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزێكى تایبه‌ت له‌ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى تیرۆرستانى داعش ده‌ستگیركردووه‌".

    وتیشى"هێزه‌كه‌ پرۆسه‌یه‌كى خۆفرێدانى ئاسمانى له‌دۆڵى زغێتونى باشوورى ڕۆژئاواى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌ ،وتیرۆرستێكى به‌ناوى( ر.ح)ده‌ستگیركرد"،ئاماژه‌یشى دا "هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كانى دژى گیراوه‌ته‌به‌ر".