به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌رپرسه له‌دۆسییه‌ى ئه‌منى له‌شه‌نگال.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌قێكى ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى به‌ڕێوبردنى شارۆچكه‌ى شه‌نگال ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌ته‌نها پۆلیسى فیدڕاڵى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌رپرسیارێتى ئاسایشى نێو شارۆچكه‌كه وه‌رده‌گرێت".
خه‌فاجى وتیشى"ڕێككه‌وتنه‌كه ئاماژه‌یشى به‌ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى فیدڕاڵى داوه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگاى هه‌ماهه‌نگى نێوانیان له‌باره‌ى هه‌ردوولایه‌نى ئه‌منى وخزمه‌تگوزارى كهبهرپرسیارێتى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش ده‌بێت هه‌ڵده‌ستێت به‌هه‌ڵبژاردنى كه‌سێك له‌نێو شارۆچكه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى".
شایه‌نى باسه مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران،دوێنێ هه‌ینى، بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی رێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی رەوشی قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسان لە حکومەتی فیدراڵی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له بهیانامهكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"لە کۆبوونەوەکەدا کازمی جەختی لە تەواوکردنی رێکەوتنەکە لەسەر پرسی کارگێڕی و ئەمنی لە شنگال کردووەتەوە کە دەتوانێت گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ قەزاکە خێراتر و ئاسانتر بکات