به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،مووچه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوو ده‌سته‌به‌ركراوه،هه‌روه‌ها په‌نابردنى حكومه‌ت بۆ قه‌رز به‌بێ ئه‌نجامدانى چاكسازى ڕاسته‌قینه ڕه‌تكرده‌وه.
په‌رله‌مانتار جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بۆ چه‌ند مانگى داهاتوو مووچه ده‌سته‌به‌ركراوه ،وئه‌و دواكه‌وتنه‌ى له‌مانگى ئه‌یلول ڕوویدا دووباره نابێته‌وه،به‌تایبه‌ت دواى دڵنه‌واییه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران"،جه‌ختیشیكرده‌وه"ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه به‌واتاى سه‌قامگیرى ئابوورى هه‌موو خێزانێكه".
وتیشى"نزیكه‌ى 8 ملیۆن خێزان ڕاسته‌خۆ سوودمه‌نده له‌مووچه،چ فه‌رمانبه‌ران بن یان خانه‌نشینان یاخود به‌شێك بن له‌چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى یان ئه‌وانه‌ى دیكه وه‌ك كه‌رتى تایبه‌ت وبازاڕه‌كان وبازرگانه‌كان".
له‌باره‌ى قه‌رزكردن كۆچه‌ر ئاماژه‌ى دا"وه‌زیرى دارایی ده‌ستكراوه‌یه داواى قه‌رزكردن پێشكه‌ش بكات ،به‌ڵام په‌رله‌مان ئاماده نییه به‌رده‌وامى قه‌رزكردن په‌سه‌ند بكات به‌بێ هه‌بوونى چاكسازى ڕاسته‌قینه"،ڕوونیشیكرده‌وه"به‌رده‌وامى قه‌رزكردن واته وڵات به‌ره‌و داڕمان ده‌برێت".
ڕوونیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى دارایی 15ترلیۆن دینارى قه‌رزى كردووه،وله‌ئێستاشدا به‌دواى قه‌رزكردنى نوێ ده‌گه‌ڕێت به‌بڕى 27ترلیۆن دینار"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كورتهێنان له‌بوودجه‌ى 2020 نزیكه‌ى 81 تریلیۆن دیناربووه كه‌چى خه‌رجییه‌كانى به‌كاربه‌ر نزیكه‌ى 35 تریلیۆن دیناره وداهاتى گشتى نزیكه‌ى 67 تریلیۆن دیناره،واته پاره‌ى كورتهێنان له‌یه‌ده‌كى نه‌ختێنه‌یی وبانكه نێوخۆییه‌كان ده‌درێت".
وبین ان "وزاره المالیه تعدّ من الوزارات الأكپر حساسیه وأهمیه لأنها تخص جمیع مفاصل
ئاماژه‌یشى دا"وه‌زاره‌تى دارایی یه‌كێكه له‌وه‌زاره‌ته زۆر هه‌ستیاره وگرنگه‌كان چونكه سه‌رجه‌م جومگه‌كانى وڵات وچینه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه،وپه‌رله‌مانیش داواى له‌وه‌زاره‌تى دارایی كرد بوودجه‌ى 2020 ڕه‌وانه بكات له‌ماوه‌ى سێ مانگدا،به‌ڵام ڕه‌وانه‌ى نه‌كرد،وهه‌روه‌ها مه‌رجى دانا له‌یاساى قه‌رزكردن به‌وه‌ى په‌ڕه‌ى چاكسازى له‌ماوه‌ى 60 ڕۆژدا پێشكه‌ش بكات،به‌هه‌مان شێوه پێشكه‌شى نه‌كردووه سه‌ربارى تێپه‌ڕبوونى 120 ڕۆژ"،وتیشى"هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی خاوه وبه‌پێى ئاستى ئه‌م قه‌یرانه نییه".