به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى بڕیارى په‌رله‌مانى توركیا به‌ڕێگه‌دان بۆ درێژكردنه‌وه‌ى له‌شكه‌ركێشى هێزه‌كانى بۆ نێو خاكى عێراق ماوه‌ى ساڵێكى تر به‌پێچه‌وانه‌ى په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ژمارى كرد،ئاماژه‌یشى دا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵوێستى ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
گاتع ریكابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،بڕیارى په‌رله‌مانى توركیا به‌ڕێگه‌دان به‌هێزه‌كان وڵاته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێكى تر له‌شكه‌ركێشى بكات بۆ نێو خاكى عێراق دژى هه‌موو په‌یماننامه هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تییه‌كانه،ونابێت هیچ په‌رله‌مانێكى جیهان بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه بدات.
ئاماژه‌یشى دا بڕیارى په‌رله‌مانى توركیا به‌په‌له بووه وله‌سه‌ر ئاستى عێراق وجیهان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه،دووپاتیشیكرده‌وه لیژنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ئه‌م بابه‌ته ده‌خاته‌به‌رده‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران .