یاسایی نوێنه‌رایه‌تى ژماره‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌كات كه‌په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌دات

  • 10-10-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ژماره‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن دیارى كرد كه‌په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌دات.
    په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د غزى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر فره‌ بازنه‌یی ده‌دات بۆ له‌3ه‌وه‌ بۆ 5 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن"،وتیشى"دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت بۆ تاوتوێكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،
    وتیشى"دواى ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن لیژنه‌ى یاسایی ڕاده‌سپێردرێت به‌ته‌واوكردنى خشته‌ى تایبه‌تى بازنه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌نگدانه‌كه‌ به‌وه‌ شێوه‌یه‌ ده‌بێت بازنه‌كان له‌3 كورسى كه‌متر نه‌بن وله‌5 كورسى زیاتر نه‌بن بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌ك".