به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌و ڕێككه‌وتنه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ له‌نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شارى(شه‌نگال)له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدرا.
حه‌داد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان به‌غدا وهه‌ولێر له‌باره‌ى(شه‌نگال)سازكرا،ڕۆڵێكى ڕاسته‌وخۆى ده‌بێت له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیام وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات"،ئاماژه‌یشى دا به"گرنگى به‌ڕێوه‌بردنى هاوبه‌ش له‌دۆسییه‌ى ئه‌منى ولایه‌نى كارگێڕى وخزمه‌تگوزارى ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرخانه‌كان بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیانى سروشتى وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وێرانكارییه‌كان به‌هۆى جه‌نگى دژ به‌تیرۆرستانى داعش".
جێگرى سه‌رۆك په‌رله‌مان ستایشى"هاریكارى وپاڵپشتى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌م ڕێككه‌وتنه كرد كه‌ئێواره‌ى دوێنێ به‌ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدرا"،وتیشى"ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كى دڵخۆشكه‌ره وڕێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا".