به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
شێروان دوبردانى په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غدا وهه‌رێم له‌باره‌ى شارۆچكه‌ى شه‌نگال له‌ئه‌نجامى دانوستانى چه‌ندین مانگى نێوان هه‌ردوولا بووه.
دوبردانى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌م ڕێككه‌وتنه له‌ئه‌نجامى دانوستانى چه‌ندین مانگى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێمه"ڕوونیشیكرده‌وه"دانوستانه‌كان له‌باره‌ى دۆسییه‌ى شارۆچكه‌ى شه‌نگال و،گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌نگال،وبه‌ڕێوبردنى دۆسییه‌ى خزمه‌تگوزارى وئاسایش به‌هاوبه‌شى بووه".
وتیشى"ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى ئه‌نجامدرا چه‌ند خاڵێكى زۆرى گرنگى تێدایه بۆ هه‌ردوو حكومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێم وبنه‌مایه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور".
له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى شارۆچكه‌كه دوبردانى دووپاتیكرده‌وه"ئیداره‌ى شاره‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه عێراقییه‌كان ده‌بێت وله‌پێكهاته‌ى كورد ده‌بێت وپشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م خاڵانه ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌یه‌وه كراوه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا وده‌بێت هه‌ردوولا جێبه‌جێی بكه‌ن".
شایه‌نى باسه مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران،دوێنێ هه‌ینى، بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی رێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی رەوشی قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسان لە حکومەتی فیدراڵی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له به‌یانامه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"لە کۆبوونەوەکەدا کازمی جەختی لە تەواوکردنی رێکەوتنەکە لەسەر پرسی کارگێڕی و ئەمنی لە شنگال کردووەتەوە کە دەتوانێت گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ قەزاکە خێراتر و ئاسانتر بکات