بەغدا_اەع
باڵیۆزخانەى کۆریا، ئەمڕۆ هەینی،داواى دورکەوتنەوە دەکات لەهەواڵی ناڕاست لە ڕوداوى خۆکوشتنى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایۆ .
باڵیۆزخانەى کۆریاى باشور لەبەغدا لەسەر ڕوداوى خۆکوشتنى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایۆ کە سەرقاڵى تەواوکردنى پڕۆژەیەک بوو لەشارى بەسڕە هاتە دەنگ و داواش دەکات پێش تەواوکردنى لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە پڕوپاگەندە و هەواڵى ناڕاست بڵاونەکرێتەوە.
لەڕاگەیەنراوێکی باڵیۆزخانەکە کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" کاتژمێر 9:00ى سەرلەبەیانى بەمەرگى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایۆ-مان زانی کە بۆ دروستکردنى پڕۆژەیەک لەبەندەرى فاوى گەورە لە عێراق بوو."
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاگادارکراونەتەوە کە وەزارەتى ناوخۆى عێراق هەستاوە بەپێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە و لیژنەکەش بە هاوکاری پۆلیسى بەسڕە سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن و ئەوانیش چاوەڕوانى دەرئەنجامەکەى دەکەن.
باڵیۆزخانەی کۆریا داوا لەهەموو میدیاکان دەکات تا یەکلایى کردنەوەى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان دووربکەونەوە لەبڵاوکردنەوەى پڕۆپاگەندە و هەواڵى ناڕاست و هەروەها بڵاوکردنەوەى وێنەى تەرمەکەى، ئەوەش وەکو ڕێزێک بۆخۆى و بۆ خانەوادەکەشى.
لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەشدا باڵیۆزخانەى کۆریاى باشوور باسى لەوەکردووە، وەزارەتى گواستنەوە لەلێدوانەکەى ئەمڕۆیدا جەختى لەسەر بەردەوامى پاڵپشتی و هاریکارییەکانى بۆ کۆمپانیاى دایۆ کردەوە بەمەبەستى سەرخستنى پڕۆژەکەى لەبەندەرى فاوى گەورە کە لەئایندەیەکى نزیکدا کە وەزارەتى گواستنەوە و کۆمپانیاکە گرێبەستیان لەسەر کردووە.