بهغدا-اهع
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی رێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی رەوشی قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسان لە حکومەتی فیدراڵی و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کرد.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران له بهیانامهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"لە کۆبوونەوەکەدا کازمی جەختی لە تەواوکردنی رێکەوتنەکە لەسەر پرسی کارگێڕی و ئەمنی لە شنگال کردووەتەوە کە دەتوانێت گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ قەزاکە خێراتر و ئاسانتر بکات".